
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
ژیان امجد رمضان
مامۆستای کۆمەڵایەتی
ژیان امجد رمضان خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ، لە ساڵی 2023 لە زانکۆی کارابوک لە وڵاتی تورکیا بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2016 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژووی کورد لە کۆلێژی ئەدەبیات، لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە. جگە لەوەش لە ساڵی 2020 بڕوانامەی TESOL ی 120 کاتژمێری لە ئەکادیمیای نێودەوڵەتی TEFL بەدەستهێناوە، کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی TESOL ەوە باوەڕپێکراوە. چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی توانستی زمانی وەک زمانەکانی ئینگلیزی و تورکی بەدەستهێناوە، لەوانە IELTS، IEUK، TÖMER. گرینگترین توێژینەوەکانی بریتین لە: ڕۆڵی جۆن کالڤین (١٥٠٩-١٥٦٤) لە چاکسازی ئایینی لە فەرەنسا، هاوکاری ئاسایشی ناوچەی لە نێوان دەوڵەتە تازە دروستبووەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (١٩٢١-١٩٣٨): چیکۆسلۆڤاکیا، یوگۆسلاڤیا و ڕۆمانیا، پەیوەندی نێوان تورکیا و وڵاتانی بەڵکان لەدوای جەنگی دووەمی جیهانی. مامۆستا ژیان لە ئێستادا مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر.
