top of page

توانا نوری محمود

مامۆستای وەرزش

توانا نوری محمود دەرچووی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی هەولێر لە ساڵی (٢٠١٤ – ٢٠١٥) ە، دواتر بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی  بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر - کۆلێژی جەستەی زانستە وەرزشیەکانی لەساڵی (٢٠١٩ -٢٠٢٠) لە خوێندنی بەیانیان بەدەستهێناوە.

گەشتی پیشەیی خۆی وەک مامۆستا لە قوتابخانەی رۆزاکی نموونەیی (سیستەمی ئینگلیزی) دەست پێکردوە بە شێوەی وانەبێژ، پاشان وەک مامۆستای گرێبەست لە قوتابخانەی رۆشنبیری ناحوکومی خزمەتی کردوە.

لە چوارچێوەی پیشەی وەرزشی خۆی خاوەن بڕوانامەی ناوبژیوانیی یاری (تۆپی پێ) یە، بۆ ماوەی (١٠) ساڵ لە خولەکانی کوردستان و عێراق، یەکێکە لە ناوبژیوانە دیارەکانی شاری هەولێر بۆ (تۆپی پێ)، هەروەها خاوەنی داهێنەری ئەکادیمیای وەرزشی ئیتاڵیە لە شاری ئیتاڵی دوو بۆ  (تۆپی پێ)، خزمەتی بە چەندان فێرخوازان و ئارەزومەندانی وەرزش گەیاندوە.

جگە لەمانەش بەشداربووە لە خولە ئەکادیمیەکانی وەک: گەشەپێدانی مرۆیی، ناوبژیوانی باسکە، ماڕاسۆنی نێو دەوڵەتی. 

مامۆستا توانا لە ئێستادا مامۆستایە لە بابەتی  (پەروەردەی وەرزش) لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر).

 توانا نوری محمود

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page