
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
نیگار عبدالقادر پیرداود
مامۆستای کوردی
مامۆستا نیگار عبدالقادر پیرداود دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر /کۆلێژی پەروەردە لە بەشی زمانی کوردی، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە. گەشتی پیشەیی خۆی وەک مامۆستا لە قوتابخانەی ئامادەیی توانای (سیستەمی ئینگلیزی) دەست پێکرد، پاشان بۆ ماوەی ساڵێک لە پەیمانگەی زانستی سەردەمی تایبەت و دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کۆمەڵگەی میدیای کلاسیکی (CSM) وانەبێژ بوو.
لە درێژایی ژیانی پیشەیی، پەرەپێدانی بەردەوامی بەدەستھێناوە لە خولە ئەکادیمیەکانی وەک: فریاگوزاری سەرەتایی (ئاستی یەکەم و دووەم)، مایکرۆسۆفت ئۆفیس و کاروباری گارگێڕی و ڕاھێنانی سەرکردایەتی لەگەڵ رێکخراوی (ئاگا) کاری خۆبەشی ئەنجامداوە. سەرەڕای ئەوەش لە چەندین خول بەشداریکردووە لەمانە خولی ئینگلیزی رێکخراوی سامی و ڕاھێنان لە بواری دەروونناسی پەروەردەیی و مامەڵەکردن بۆ پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی، بەرێوبردنی پۆل و داھێنان و کارامەیی، بەکارھێنانی وایتبۆرد و دانانی پلانەر، لەگەڵ پرۆگرامە ئۆنڵاینەکان.
نیگار لە ئێستادا مامۆستایە لە بابەتی کوردی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر).
