
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
هەمزە سەرحان میرخان
کارگێری لە کۆمەڵگە
هەمزە سەرحان میرخان . پسپۆڕی هونەری شانۆ ، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی هونەری شانۆ ساڵی 1994. لە ساڵی 1995وەک مامۆستای هونەر بەشداری لە زۆربەی فێستیڤاڵە هونەرییەکانی وەزارەتی پەروەردە کردووە ، ساڵی 2007 لەشاری دهۆک خەڵاتی یەکەمیان بەدەستهێنا بۆ پەروەردەکانی سلێمانی و هەولێر ،
ئەندامی کارای هەردوو سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە . زیاتر لەسی کاری شانۆیی بۆمنداڵان کردووە وەکو دەرهێنان ، نواندن ، یاریدەدەری دەرهێنان.
هەروەها وەرگێرانی دەقە شانۆییەکان بۆ سەر زمانی کوردی لەساڵی ١٩٩٤ کاری میدیا دەکات لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە و تیڤیەکانی دەنگی کوردستان زاگرۆس تیڤی ، کوردستان تیڤی ، قەڵات تیڤی و ڕۆژنامەی خەبات .
