
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
فاطمه يوسف محمد
سەرپەرشتیاری باخچەی کۆمەڵگە
فاطمه يوسف محمد سەرپەرشتی تەواوی سەوزایی و گوڵ و گوڵزاری کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) دەکات. ئەو بەکالۆریۆسی لە ساڵی (2010) وە ماستەری لە (2023) بەدەست هێناوە، لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لە کۆلێژی زانستە ئەندازیاريیە کشتوکالیيەکان و لە بەشی بەروبومی کێلگەیی و رووەکە پزیشکیەکانە. هەروەها، ئەو ئەندامێکی چالاکی سەندیکای کشتوکاڵی کوردستانە.ئەو توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردەوە لە گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستی پاک و جێبەجێ کراو کە دەربارەی (رێژەی چاندنی دوو جۆری گەنم
(Triticum aestivum L.) کە کاریگەری بەروبومی
پێشووی لەسەرە). هەروەها،تێزی ماستەر نامەکەی دەربارەی (هەڵسەنگاندنی گەشەکردن، بەرهەم، پێکهاتەکانی بەرهەم، جۆرێتی بۆ دوو جۆری گەنمی نان
( Triticum aestivum L. ) لەژێر رێژەی جیاوازی تۆو کردندا کە کاریگەری بەروبومی پێشووی لەسەرە) بوو. ناوبراو لە چەندین خولی ڕاهێنانی ئەکادیمی و ۆرک شۆپ و سیمینارو کۆنفراس بەشداری کردووە، هەروەها توانیویەتی چەندین بڕوانامەی ئەکادیمی بەدەست بهێنێت.
