top of page

اخلاص محمد جمیل قادر

مامۆستای وەرزش

اخلاص محمد جمیل، لە دایکبووی١٢/١١/١٩٩٣، ئێستا مامۆستایی وەرزش ( ڕاهێنەری مەلەوانی – تایکواندۆ – تێنس)ە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نامر). بڕوانامەی بەکالۆریۆسی – لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان  بە پلەی (پێنجەم) لەسەر ئاستی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بەدەستهێناوە، لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦- ٢٠١٧ دەرچووە. لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە مەلەوانگەی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان وەک ڕاهێنەری مەلەوانی ، لەگەل ئەوەشدا وەک یاریدەدەری مامۆستا  کاریکردووە ، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢  لە مەلەوانگەی ( سەردار سپۆرت سەنتەر ) وەک ڕاهێنەر و فریادرەس کاریکردووە، دواتر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ پەیوەندی بە قوتابخانەی (کۆمەڵگای پەروەردەی بارزی ناحکومی) کردووە وەکو مامۆستای وەرزش و ئێستا مامۆستاي وەرزش( ڕاهێنەری مەلەوانی – تایکواندۆ – تێنس – یاریدەدەری شەترەنج)لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نامر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥. بەدرێژایی ساڵانی ئەزموونی وەک مامۆستای وەرزش، سەرقاڵی چەندین چالاکیی و بۆنە و پێشکەشکردن و دیکۆرات بووە. بەشداریکردن لە چەندین خولی مەلەوانی و ڕێگاکانی وانەوتنەوە ،سەرەرای ئەوەش لە ماوەی کارکردنی لە (کۆمەڵگای پەروەردەی  بارزی ناحکومی )، بەشداری لە چەندین ڤیستیڤال کردووە شانبەشانی خوێندکاران چ لە ناو دامەزراوەکە و چ لە دەرەوەی دامەزراوەکە.

اخلاص محمد جمیل قادر

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page