
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
دڵسۆز عەوڵا عەوڵا
بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی
مامۆستا دڵسۆز عەوڵا عەوڵا، بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی و دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان ڕانیە دواتر درێژەدان بەخوێندن لەکۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی 2002 . چەندین خەڵات و بڕوانامەی باوەڕپێکراوم وەرگرتووە لە پای بەشداری کردنی بەردەوامم لە چالاکییە پەروەردەیی و ئەدەبی و هونەریەکان لەسەرئاستی وەزارەتی پەروەردە و هەرێمی کوردستان ، هەروەها بەشداریم لە کۆنگرە وکۆنفرانسەکانی وەزارەتی پەروەردە کردووە . خاوەنی چەند پڕۆژەو بیرۆکەیەکم بۆ گرنگیدان و پێشخستنی زمانی ئینگلیزی لەناوەندەکانی خوێندن . ڕاگەیاندکارو نوسەرو وەرگێڕو ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان . پێشکەشکار و ئامادەکاری چەندین بۆنەی نیشتیمانی ونەتەوەییم کردووە لە شارەکانی هەولێر ، سلێمانی ، ڕانیە .وەک ئامادەکارو پێشکەشکارو بێژەری هەواڵەسیاسیەکان ، بەرنامەی سیاسی وکۆمەڵاتیم لە کوردستان تیڤی ، زاگروس تیڤی ، دەنگی کوردستان ، ئێستاش بەردەوامم لە کاری ڕاگەیاندن لە کوردستان تیڤی ، هەروەها 22 ساڵە وەک مامۆستا خزمەت بەپرۆسەی پەروەردەو فێرکردن دەکەم.
