
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
بشرى أنور حيدر ابابكر
مامۆستای میوزیک
مامۆستا بشرى أنور حیدر ابابکر مامۆستای میوزیکە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر). لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بڕوانامەی بەکالریۆسی بەدەستهێناوە لە بواری میوزیک لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی صلاح الدین. بە هۆی خۆشەویستیەوە بۆ میوزیک وهەروەها بواری پەروەردە وفێرکردن، بشرى خزمەتی زۆری کردووە لە هەردوو بواردا وپەرەی بە تواناکانی داوە وپێنج ساڵ ئەزموونی هەیە لە ووتنەوەی وانەی میوزیک لە باخچەی ساوایانی زانیاری ناحکومی، قوتابخانەی کۆششی ناحکومی وهەروەها قوتابخانەی جیهانی ناحکومی. لە ئێستادا مامۆستا بشرى لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر دامەزراوە وهەوڵ دەدات کە ئەو ئەزموونەی لە زانکۆ وەری گرتووە وهەروەها ئەزموونی پراکتیکی خۆی بخاتە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر. لە ئێستادا بشرى بە هەموو ئەزموون وتوانایەکیەوە خزمەت دەکات لەکۆمەڵگاکەدا.
