
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
ئاواز نجات محمد
مامۆستای کۆمەڵایەتی
مامۆستا ئاواز نجات محمد مامۆستای کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر).بروانامەی بەکەلۆریۆسم لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر /کۆلێژی ئاداب /بەشی مێژوو تەواو کردووە لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧. هەروەها ماستەرم تەواو کردووە هەر لەزانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر /کۆلێژی ئاداب بەشی مێژووی/مێژووی ئیسلامییم تەواو کردووە لەساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣. بۆ خۆشەویستم بۆ پیشەی مامۆستای بۆ ماوەی یەک ساڵ لە قوتابخانەی (وەنەوشەی بنەرەتی تێکەڵاو) خۆبەخش کە قوتابخانەیەکی حوکمی خزمەتم کردووە لە ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨. هەروەها بە هەمان شێوە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە نەخۆشخانەکی حوکمی خزمەتم کردووە لە بەشی ئیدارە لە ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨. بەشداریم لە کوتانی منداڵان(تەلقعات). هەروەها لەکاتی خوێندنی ماستەرەکەم توێژینەوەیەکم بڵاوکردەوە بە ناوی (پشکداری کورد لە زانستی ئاینی شاری دیمەشق لە نێوان ساڵانی ٦٥٦-٩٢٢ک) لە ئەکادیمیایی کوردی کە باسی لە رۆڵی کورد دەکرد لە ژیانی ئاینیی شاری دیمەشق هەر لەبواری قورئانخوێند و لایەنی فەرموودە و شەرعناسی وتاردان کە کورد دەستێکی باڵای هەبووە لە ژیانی ئاینی لەو شارە.
