top of page

ڕۆژی جیهانی مافی منداڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێککەوتی ٢٠ـی ١١ـی ٢٠٢٥، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بازانیی نەمر، ڕۆژی جیهانی مافی منداڵ بە شکۆوە بەرز نرخێنرا، کە تێیدا جەخت لە دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ گەشەکردنی منداڵان کرایەوە. لەم بۆنەدا، سوپاس و پێزانینێکی گەرم ئاراستەی قوتابییانی ژینگە دۆست کرا کە بە چالاکیی بەردەوامیان لە چاندن و خاوێنکردنەوەی نەمامەکان، جوانی و پاکوخاوێنییان بە کۆمەڵگەکە بەخشیبوو. هەروەها ڕێز و پێزانین بەخشرایە ئەو قوتابییە هەڵکەوتووانەی کە بە "ئەستێرەکانی پۆل" ناسراون، چونکە بە ئاستی بەرزی زانستی و ڕەوشتی خۆیان نموونەیەکی درەوشاوەن. ئەم ڕێزلێنانە ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی قوتابخانە بە هەموو لایەنەکانی ژیانی قوتابییان و هاندانیان بۆ سەرکەوتن.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page