top of page

سیمینارێک لەلایەن بەڕێز “دکتۆر فازڵ جاف”

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، بە ئامادەبوونی “مامۆستا حەمدیە” بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا “دڵشاد جەعفەر” بەرێوەبەری کۆمەڵگە و “مامۆستا ئاسودە” ڕاهێنەری کۆمەڵگە و بەڕێوەبەرانی بەشەکانی باخچە و بنەڕەتی و دواناوەندی و تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆمەڵگە.

سیمینارێک لەلایەن بەڕێز “دکتۆر فازڵ جاف”
مامۆستای زانکۆ و نووسەر و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی زمانی جەستە و وتاربێژی پێشکەشکرا، لە سیمینارەکەدا دکتۆر فازڵ جاف تیشکی خستەسەر گرینگی بەکارهێنانی زمانی جەستە لەلایەن مامۆستایان وفەرمانبەران چونکە ئەوان بەرکەوتنی ڕۆژانەیان هەیە لە گەڵ قوتابییان و هاوپیشەکان و کەسوکاری قوتابییان بۆیە هانی مامۆستایانی کۆمەڵگەکەمانی دا کە بایەخی تەواو بدەن بەزمانی جەستە و ئەتەکێت.
دوای پێشکەش کردنی بابەتەکەی
مامۆستا دڵشاد جەعفەر بەڕێوەبەری کۆمەڵگە قەڵغانی ڕێزڵێنانی پێشکەش بە دکتۆر فازڵ جاف کرد لە پای پێشکەش کردنی ئەو سیمینارە بەپێزەی بۆ مامۆستایانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page