
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

سیستەمی خوێندنی ژاپۆنی
سیستەمی خوێندنی ژاپۆنی وەک تاقیکردنەوە بە کرداری لە (١٠) قوتابخانەیەکی تر جێبەجێدەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣-٢-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕیز جەنابی وەزیری پەروەردە “د. ئالان حمەسعید” و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوانی وەزارەت و ڕاوێژکارانی وەزارەتی پەروەردە و بەئامادەبوونی مامۆستا “لقمان سعید صدیق” بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەئامادەبوونی شاندێکی ئاژانسی هاریکاریی نێو دەوڵەتی ژاپۆنی (JAICA) بە سەرۆکایەتی ''هێرۆشی سوزوکی'' بەڕێوەبەری نووسینگەی جایکا لە عێڕاق و پرۆفیسۆر ''هێرۆشی سۆگیتا'' پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆکوگاکوین و ئەکادیمیست و شارەزا و پیشەنگ لە پەروەردە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (IVY)ی ژاپۆنی نووسینگەی هەولێر و مامۆستایان و شارەزایانی پەروەردە, دوای ئەنجامدانی خولێک بۆ (٧) قوتابخانە لە پارێزگای هەولێر بۆ شارەزابوون لە سیستەمی پەروەردەی ژاپۆنی و راهێنانی مامۆستایان بۆ شێوازەکانی وانە وتنەوەی مۆدێلی پەروەردەیی, هاوکات ئەم سیستەمە پیشووتریش لە وڵاتی میسر تاقیکراوەتەوە و بە کرداریش جێبەجێ کراوە و دەرەنجامی باشی هەبووە, لەم هەنگاوەدا ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر (١٠) قوتابخانەی تریشی خستە نێو سیستەمەکە و کاری لەسەر دەکرێت، (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) یەکێک لەو ١٠ قوتابخانە نوێیانە دەبێت. مەبەست لەو هەوڵ و هەماهەنگییەی رێکخراوی ناوبراو شارەزایی تەواوە بە شێوازەکانی پەروەردەی ژاپۆنی, کە سیستەمەکە سەرجەم بەهاو بروابەخۆبوون و دروستکردنی کەسی سەرکردە لەخۆ دەگرێت.
