top of page

ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن

ڕۆژی دووشەممە ، ١٣ی ١ی ٢٠٢٥:
"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی نوێی بۆ کەرتی پەروەردە ڕاگەیاند ، بەناوی (ئی- هەڵسەنگاندن).
ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن لە هەردوو سیستمی iOS و Android بەردەستە ، ئەم خزمەتگوزارییە ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان قوتابخانە و بەخێوکاری قوتابیان پتەوتر و ئاسانتر دەکات . لەوەرزی دووەمی خوێندنەوە لە ٣٩٦ قوتابخانەی حکومی بەکاردەهێندرێت و قوتابخانەکانی دیکەی حکومی و ناحکومیش لەدەرەوەی ژمارەی ئاماژە پێکراو دەتوانن بەکاریبهێنن .
بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی کەرتی خوێندنی حکومی ئەم خزمەتگوزارییە لەرێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست دەبێت و بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵکانیان بن لەڕووی :
١- نمرەکانیان
٢- هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست
٣- خشتەی وانەکانی هەفتانەیان
٤- ئەرکی ماڵەوەیان
٥- تاقیکردنەوەکانیان
٦- ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە بۆیان
٧- ڕێنمایی پەروەردەیی.
بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن ( بۆ مامۆستایان. و قوتابیان ) یوزەرنەیم و پاسۆرد ئامادەکراوە لەبەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە لە ناو سیستمی ئی - پەروەردە دەتوانن داونلۆدی بکەن و پێشکەشیان بکرێت.
خۆشبەختانە مامۆستایان و قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) یەکێکن لە بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page