top of page

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، لەساڵی (٢٠٢٢)ەوە خزمەتگوزاری کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا فەراهەم کردووە، لەمبوارەدا تا ناوەڕاستی ساڵی (٢٠٢٥) سێ کۆرس بە بەشداری (١٠٠٠) هاونیشتیمانی لە وڵاتانی جیاجیاکانی جیهانەوە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە، بەشداربووان بڕوانامەی فەرمی وەزارەتی پەروەردەیان پێبەخشراوە.
لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی کۆرسی چوارەم دەکات کە لە (١ / ١٠ / ٢٠٢٥) دەستپێدەکات، وانەکان لەلایەن مامۆستایانی کارامەی زمانی کوردی بە هەرسێ شێوەزاری سۆرانی و بادینی و کرمانجی دەگوترێنەوە.
شایەنی باسە لە پۆلێکی ئامادەکراو بۆ ئەم مەبەستە لە (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) وانەکانی ئۆنڵاین پەخش دەکرێت.
داوا لەسەرجەم کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکەین کە وەک ئەرکێکی پەروەردەیی و نەتەوەیی کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و منداڵەکانتان لەهەر ئاست و تەمەنێکدابن تۆمار بکەن، گرنگیدانی ئێوەی هێژا بە زمانی شیرینی دایک، زمانی کوردی، ئەرکێکە لەبواری پاراستنی شوناسی نەتەوەییمان.
بۆ تۆمارکردن تکایە ئەو فۆرمە ئەلیکترۆنییە پڕبکەنەوە بە گرتەکردن لەم لینکە:
https://kurdistanidc.org/ziman/
وەزارەتی پەروەردە - بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات
٧ ی ٨ ی ٢٠٢٥

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Whatsapp
  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page