top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

گروپی پەرتوک خوێندنەوە
با پێكەوە قوتابییان بكەینە هاوڕێی هەمیشەیی پەرتوك، خوێندنەوەی پەرتوك و هاوڕێیەتی قوتابی لەگەڵ پەرتوك پاڵنەرێكی ئەرێنی و زۆرباشە بۆ گەشەی هیزری و دەوڵەمەندی فەرهەنگی مێشك و گەیشتن بە بەرزترین ئاستی زانیاری زانستی و ئەتەكێتی گفتوگۆ، دووبارە كردنەوەی ئەم كردارە قوتابی دەگەیەنێت بە ئاستی لێدواندان یان پێشكەشكردنی نایاب و وتاردان لەبوارە جیاوازەكانی زانست و پەروەردە و فێركردن لە ئێستا و لە داهاتوودا.
گروپی پەرتوک خوێندنەوە یەکەم چالاکی خۆی ئەنجام دا، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کتێبی “چۆن خۆتت خۆشبووێت”
جێگای دڵخۆشییە قوتابییەکان بە پەرۆشەوە بەشداریان لە دانیشتەنەکە کرد و بە ڕاو سەرنجەکانیان گفتوگۆکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
bottom of page