
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر پلەی یەکەمی پێ بەخشرا
ئەمڕۆ هەینی، ڕێککەوتی ٢٢ ی ٨ ی ٢٠٢٥ لە دووەمین ڕۆژی سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی (فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە
پەروەردەدا)، بەڕێز دکتۆر (ئالان حمەسعید) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگە نامەی ڕیزلێنانی دا بە هەموو ناوەندەکانی خوێندن کە ئاستی چوارەمیان بەدەست هێنابوو لە هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان، لە نێوانیاندا (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) پلەی یەکەمی پێ بەخشرا لەسەر ئاستی هەموو ئەو قوتابخانانەی کە هەلسەنگاندنی دەرەکیان بۆ کرابوو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥)، پیرۆزە ئەم دەستکەوتە، شانازی دەکەین بە سەرجەم ستاف لە سەرپەرشتیاری کۆمەڵگە و بەڕێوەبەران (باخچە و بنەڕەتی و دواناوەندی) و یاریدەدەران و فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابییان و دایک و باوکانی کۆمەڵگەکەمان، هەمووان ڕۆلێکی گرینگیان هەیە لەم دەستکەوتە پڕشانازیە.



