
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە بارزان
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی ٥ی ٢٠٢٥ شاندی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) کە پێک هاتبوو لە بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بە یاوەری بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان و بنەڕەتی و دواناوەندی و بەرپرسی کارگێڕی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆمەڵگە سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لەبارزان، لەوێش لەلایەن بەڕێز "شێخ خەڵات" بارزانی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" بەگەرمی پێشوازی کران. دوای دانانی چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا لەسەر مەزاری نەمران، لە وتارێکدا بەرێوەبەری کۆمەڵگە بەناوی سەرجەم ستافی مامۆستایانی کۆمەڵگە سوپاسی بەرێز شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی. دواتر ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کرد، کە یەکێکە لە دیارییە بەنرخەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕێزدار "مەسرور بارزانی" و بە پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە بنیاتنراوە، هیوای خواست لە ئاست گەورەیی و ناوی پیرۆزی بارزانیی نەمر بین، بە توانا و لێهاتۆیی مامۆستایان و قوتابییان خزمەت بە بواری پەروەردەو فێرکردن بکەین.