top of page

سوپاس و پێزانین درا بە قوتابییانی پلە یەکی پێشبرکێی (شیعر و چیرۆک و پەخشان)

بە خۆشحاڵی و شانازییەکی زۆرەوە، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێککەوتی ٣ـی ١١ـی ٢٠٢٥ ڕێوڕەسمی سوپاس و پێزانینی بە قوتابییە لێهاتووەکانمان (هەژیر هێرش، مەند محمود، ئەحمەد خۆشەوی، هێڤا هەردی) بەخشی، کە بە توانای داهێنەرانەی خۆیان توانییان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن لە پێشبڕکێی (شیعر و چیرۆک و پەخشان)، کە ڕۆژی پێنج شەممە، ٣١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بە بەشداری ٢٨ قوتابخانە لە سنوری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر کۆمەڵگەکەمان پلەی نایابی بەدەستهێنا، ئەم دەستکەوتە مەزنە نەک تەنها ئاستی باڵای بەهرەی هونەری و ئەدەبی قوتابییەکانمان دەردەخات، بەڵکو نیشانەی بایەخدانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمرە بە پەرەپێدانی لایەنی ڕۆشنبیری و داهێنان، بۆیە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page