top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

کۆتا دانیشتن لەگەڵ هەر یەک لە سەرپەرشتیارانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٥ کۆتا دانیشتن لەگەڵ هەر یەک لە سەرپەرشتیارانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی مامۆستا (محمد ڕشید، سەردار محمد، جمیل ابراهیم) لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (دلشاد جعفر محمود)،
میوانی ئازیزی کۆمەڵگەکەمان بوون و هاوکار و هاوڕێ بوون لە بەسەر کردنەوەی بەشەکانی کۆمەڵگە، لە ڕێکەوتی ١٤ و ١٥ی ٤ی ٢٠٢٥ هەڵسەنگاندنی باخچەی منداڵان و لە ڕێککەوتی ٢٢ و ٢٣ و ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٥ هەڵسەنگاندنی بنەڕەتی و لە ڕێککەوتی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٥ هەڵسەنگاندنی دواناوەندی کرا و کارکرا لەسەر ستانداردەکان و نیشانکردن و پیشاندانی خاڵە بەهێزەکانی کۆمەڵگەکەمان و باشتر کردنی خاڵە باشەکان بۆ باشترین.
سوپاس و پیزانینمان هەیە بۆ ماندوبوونیان، کارەکانیان هەمیشە جێگای پێزانینن.

bottom of page