
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

وەفدی ستێرلینگ
کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەفدی ستێرلینگ و کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی ١٧ی ٤ی ٢٠٢٥،
بە ئامادەبوونی مامۆستا (حمدیە عبداللە داود) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (دڵشاد جعفر محمود) و بەرپرسی کارگێڕی و بەڕێوەبەری هەرسێ بەشی (باخچە -بنەڕەتی-دواناوەندی)
پیشوازیان کرد لە هەریەک لە بەڕێزان خاتوو (بریتنی ستیرلینگ) بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لە دەزگای ستێرلینگ،
(محمد دەهاب) بەڕێوەبەری دەزگای ستێرلینگ بۆ وڵاتانی کەنداوی عربی
دوای بیروڕاگۆڕینەوە بەڕێوەبەری دەزگای ستێرلینگ ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٢٨ وڵاتی جیهان کاردەکەن و لە کوردستانیش لقیان لە هەولێری پایتەختەو لە درێژەی کارو پڕۆژە خێرخوازیەکانیان و کارکردنیان لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆماوەی چوار ساڵ و چەندان قوتابخانە و نەخۆشخانە لە هەرێمی کوردستان نۆژەنکردۆتەوە.
دوای گەڕانێکی مەیدانی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بەسەر کردنەوەی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە سەرسامی خۆیان دەربڕی هیوای ئەوەیان خواست کە چەندان کۆمەڵگەی هاوشێوەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە بۆ خزمەتکردنی تاکی کورد و نەوەی داهاتوو.
