top of page

به‌ بۆنه‌ی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌کانی منداڵان، چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری سازكرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێککەوتی ٢٠ـی ١١ـی ٢٠٢٥، لەژێر چاودێریی بەڕێز “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێزان “د.عەلی ڕەشید” سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و مامۆستا “لوقمان سەعید سدیق” بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، کەرنەڤاڵی تایبەت بە ڕۆژی چەسپاندنی مافی منداڵان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. لەم بۆنە بەرفراوانەدا چەندین باخچەی منداڵان بەشدار بوون و چالاکیی جۆراوجۆریان پێشکەش کرد، شایەنی باسە کە باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر یەکێک بوو لە بەشداربووە چالاک و دیارەکانی ناو ئەم کەرنەڤاڵە.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page