top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

سیمینارێک لەسەر بەکارهێنانی بەرنامەی “تۆکاتسو”.
ئەمڕۆ، دوو شەممە، ڕێککەوتی ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦ لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز "هیتۆشی ئیشیزوکا" کونسڵی گشتیی ژاپۆن، بەشداری کرد لە بەشێکی سیمیناری ئاژانسی "جایکا" سەبارەت بە سوودوەرگرتن لە بەرنامەی "تۆککاتسۆ" (Tokkatsu) لە نێو سیستەمی پەروەردەی ژاپۆنیدا. ئەم پڕۆژەیە لە ئێستادا لە حەوت قوتابخانەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی تاقیکاری (پایلۆت) جێبەجێ دەکرێت.

bottom of page















