top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

کۆبوونەوەی دایکان و باوکان
ئەمڕۆ، چوار شەممە، ڕێککەوتی ١٤ـی ١ـی ٢٠٢٦، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کۆبوونەوەیەکی گرنگی بۆ دایکان و باوکانی قوتابییانی قۆناغی ١١ و ١٢ ڕێکخست، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاستی زانستی و هەنگاوەکانی سەرکەوتن بۆ ئەزموونە چارەنووسسازەکان. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان ماڵ و قوتابخانە کرایەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ سەرکەوتنی قوتابییان. مامۆستایان ڕێنمایی پێویستیان پێشکەش بە بەخێوکاران کرد تاوەکو پێکەوە پاڵپشت بن بۆ بەدیهێنانی نمرەیەکی بەرز و داهاتوویەکی گەش بۆ قوتابییان.

bottom of page







