top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

پەیام و بەیاننامەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بۆ دەست پێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦
كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
پیرۆزبایی دەست پێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) دەكات لەتەواوی مامۆستایان و قوتابییان و كەسوكاری قوتابییان، هیوادارین ساڵی نوێی خوێندن ببێتە هەوێنی ساڵێكی پڕ زانست و زانیاری بۆ قوتابییان و فێرخوازان.
وەك چۆن ساڵی پار پلەی یەكەممان بەدەستهێنا لە سەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان بە ئاستی نایاب ، بەڵێن بە خۆمان و قوتابییان و دایبابانی بەڕێزیش دەدەین بۆ ئەم ساڵی نوێی خوێندن بەهەمان گڕو تین و وەك تیمێكی ماندونەناس هەموو هێز و تواناو لێهاتوویی خۆمان بخەینە گەڕ ، تا باشترین و نایابترین پێشكەشی قوتابییانمان بكەین.
هەر لە لوتكە بێت زانست و پەروەردە
بەرز و شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان
هەر ئاوەدان بێت نیشتیمان

bottom of page
