top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

یادی ڕاپەڕین
ئەمڕۆ یادی شکۆمەندترین وەرچەرخانی مێژوویی نەتەوەیەک دەکەینەوە، کە بە خوێن و ئیرادە، زنجیری چەندین ساڵەی دیلیی پچڕاند. لە ٥ی ئاداری ١٩٩١ دا، گەلی کورد لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە، وەک لافاوێکی بێباک هەستا و تەختی دیکتاتۆریەتی بەعسی هەژاند. ئەو ڕۆژە تەنها ڕاپەڕین نەبوو، بەڵکو ژیانەوەی دووبارەی کوردستان بوو لە دوای ئەنفال و کیمیاباران.
سڵاو لەو دەستە ئەسمەرانەی کە شکۆی داگیرکەریان شکاند و خاکی پیرۆزی کوردستانیان لە پەڵەی شوومی زوڵم پاک کردەوە. ڕاپەڕین وانەیەکی نەبڕاوەیە، کە کاتێک گەلی کورد یەکدەست و یەکدەنگ بێت، چیاکان دەبنە پشتیوانی و هیچ هێزێکی سەر زەوی ناتوانێت ڕێگری لە ئازادیی بکات.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی خوازی کوردستان.

bottom of page
