top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی جلی كوردی پێناسە و هێمای كورد و كوردستان
جل و بەرگی ڕەسەنی وڵاتم هێندەی ئاڵا و پەرچەمی كوردستانم سەنگی هەیە ، میراتی سەدان ساڵەی باو باپیرانە،
دوژمن تەقێنە ، پێناسەی كوردستانە،
لەشادیدا ، لەكاتی هەڵپەڕینا ، لەبەری كچان و كوڕانی ئێمەدا دەبریقێتەوە،
لەبەهار و نەورۆزدا بووە بە ڕەنگی بەفری چیاو سەوزایی و گوڵە نێرگزی جوان،
لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە ، تا ڕۆژهەڵاتی بووكی كوردستان
لە بەر پێشمەرگەدا وەك ئەستێرە دەگەشێتەوە،
لە ئەنفالدا بووە بە گوڵاڵە سوورەی سەر گۆڕی شەهیدان،
لە كیمیابارانی هەڵەبجە بووە سونبوڵ و كوردی بە جیهان ناساند.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی جلی كوردی پێناسەو هێمای كورد و كوردستان.
“١٠ی ئاداری ٢٠٢٥”
bottom of page