
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی (کەنگاروو)
دوای سەرکەوتنە یەک بەدوای یەکەکانی قوتابییانی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) ئەمڕۆ قوتابییانمان دووبارە توانای خۆیان نیشاندا و بە سەرکەوتنەکانیان پاداشتی مامۆستایان و کۆمەڵگەیان دایەوە بە بەدەست هێنانی ئەنجامی باش لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی (کانگارۆ) تایبەت بە بیرکاری، کە لە ڕێکەوتی (١٢ی ٤ی ٢٠٢٥) پێشبڕکێیەکە ئەنجامدرا، سوپاسی پاڵپشتی و ماندوبوونی هەموو لایەک دەکەین لە پای پاڵپشتییەکانی بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و قوتابییەکانمان، لەم پێشبڕکێیەدا (١١٥٢) قوتابی و چەندین قوتابخانە بەشداری کردووە لەسەر ئاستی هەموو عێراق، هەروەها ( ٥٣ ) قوتابی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بەشداربوون لەم پێشبڕکێیەدا وە ( ٥ ) قوتابی ئاستی گۆڵد و (٦) قوتابی ئاستی سلڤەر و (٩) قوتابی بڕوانامەی بڕۆنزییان بەدەست هێنا.
ناوی قوتابییانی ئاستی گۆڵد:
١. ڕاهۆز ڕابەر ڕۆستم، پۆلی ٣
٢.بەڵێن نەوزاد اسماعیل، پۆلی ٣
٣.شنە ئاراس جلال، پۆلی ٤
٤.ژێ سۆران عمر، پۆلی ٦
٥.دلین شێرزاد رحمن، پۆلی ٨
هەروەها قوتابی (شنە ئاراس جەلال ) پلەی یەکەمی وەرگرتووە
لەسەر ئاستی هەموو عێراق.
(كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی قوتابییان و مامۆستایانی دەكات
بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو پلە نایابە لەلایەن قوتابییانی (كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر)، شانازییەكی گەورەیە بۆ گەلەكەمان و دەبێتە سەرچاوەی وزە و هەوڵدان و كۆشش كردن بۆ قوتابییانی دیكە لە تەواوی هەرێمی كوردستان.