top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

هەڵەبجە
١٦ـی ٣ تەنها یادکردنەوەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەناسەی ساردی نیشتمان و قیژەی بێدەنگی منداڵانی هەڵەبجەیە کە لە مێژوودا دەنگ دەداتەوە. ئەمساڵ کە ٣٨ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە دڵتەزێنەدا تێدەپەڕێت، هێشتا بۆنی سێو و مەرگ لە کۆڵانەکانی ئەو شارەدا دێت و برینەکان نیشانەی ئەوەن کە چۆن شارێک دەبێتە قوربانی و وەک مەزارگەیەکی پیرۆز دەدرەوشێتەوە. هەڵەبجە بووە پەڕەیەکی سووتاوی مێژوو تا جیهان بزانێت گەلی کورد چۆن بە ئاگر و ژەهر قڕ دەکران، بەڵام ئەم ڕۆژە وانەیەکە بۆ مرۆڤایەتی کە هیچ هێز و ستەمێک ناتوانێت ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ژیان بکوژێت. سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان، کە بە خوێنی خۆیان ناوی کوردیان لە لاپەڕە نەمرەکانی مێژوودا بە نەمری نووسییەوە.

bottom of page
