top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

دیداری گەشە
ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی ١ـی ١١ـی ٢٠٢٥، بەڕێوەچوونی دیداری گەشە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، بۆ قۆناغەکانی بنەڕەتی و دواناوەندی، ئەم دیدارە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تاوتوێکردنی وردی ئاستی زانستی و ڕەوشتی منداڵەکانتان، کە بریتییە لە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆتان لەگەڵ مامۆستایان، ئامانجمان دانانی نەخشەڕێگایەکی هاوبەشە بۆ ئەوەی خاڵە بەهێزەکانیان پەرە پێبدەین و ئەو بوارانە دیاری بکەین کە پێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە، تەنیا بە هەماهەنگییەکی پتەوی نێوان قوتابخانە و ماڵ دەتوانین گەشەکردنێکی تەواو و سەرکەوتوو بۆ قوتابییەکان مسۆگەر بکەین، سوپاس بۆ گرنگیدان و بەشداریتان لەم پڕۆسە پەروەردەییەدا.

bottom of page

















