top of page

بۆ ڕۆژئاوای نیشتمان

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێککەوتی ٢٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر “ئالان حمەسعید” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا “لقمان سعید صدیق” بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کۆمەک و هاوکارییەکانی مامۆستایان و قوتابیانی گەیاندە کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە پارکی شانەدەر. ئەم دەستپێشخەرییە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامدرا، گوزارشت بوو لە گیانی تەبایی و نیشتمانپەروەریی خێزانەکان. هاوکات لە پەراوێزی کەمپەینەکەدا، پێشانگایەکی شێوەکاریی تایبەت بە ئاڵای کوردستان لەلایەن قوتابییان و بە هاوکاریی مامۆستای هونەری پۆلی پێنجەم و شەشەمی بنەڕەتی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کرایەوە، کە شکۆیەکی تایبەتی بە کەمپەینەکە بەخشی.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Whatsapp
  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page