top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

بۆ کوردستان
ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێککەوتی ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر “ئالان حمەسعید صالح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر - بەشی چالاکی قوتابخانەکان، کۆنسێرتی سروود و گۆرانی (بۆ کوردستان) لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بەڕێوەچوو. کە تێیدا قوتابییان چەندین سروودی نیشتمانییان پێشکەش کرد، کە دەربڕینی خۆشەویستی و دڵسۆزییان بوو بۆ خاک و نیشتمان.

bottom of page























