
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

یەکەمین مەڕاسیمی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی ١٢
ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٥، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بە شانازییەکی زۆرەوە یەکەمین مەڕاسیمی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ساز کرد، کە ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی و یادگاری بوو بۆ هەمووان. ئەم بۆنە گەورەیە بە ئامادەبوونی “دکتۆر ئالان حەمەسعید” وەزیری پەروەردە، “ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر، “موسا احمد” بەڕێوەبەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، “مامۆستا لقمان سعید صدیق” بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و دایکان و باوکان بەڕێوەچوو، لە میانەی مەڕاسیمەکەدا، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتی شایستەیان بەخشییە قوتابییە دەرچووەکان.
مەڕاسیمەکە کۆتایی بە قۆناغێک و دەستپێکی ژیانێکی نوێ بوو. پیرۆزە لە یەکەمین کاروانی دەرچووان، هیوای بەردەوامبوون و گەیشتن بە ئامانجەکانتان بۆ دەخوازین.
























