top of page

وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ

لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ٢٧ و ٢٨ ی ٨ ی ٢٠٢٥ لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، کۆنگرەی نیوەی ساڵی بەڕێوەبەری بەشەکانی چالاکی وەرزشی و بەرپرسی پەروەردەی ژینگە و تەندروستی قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ( وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ ) ئەنجامدرا.
شایەنی باسە لە دوو ڕۆژی کۆنگرەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ژینگەو تەندروستی و خواردنگە و ئاوی خواردنەوەی قوتابخانەکان.
لە کۆتایشدا بەڕێز مامۆستا “بەکر کەریم حەسەن” ڕاوێژکاری وەزیری پەروەردە بەنوێنەرایەتی بەرێز “دکتۆر ئالان حەمەسەعید” قەڵغانی ڕێزلێنانی پێدرا و وتەیەکی پێشکەش بەئامادەبوان کردوو هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەکەیان خواست، قەڵغانی ڕێزلێنانیش پێشکەش بە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر کراو مامۆستا “دڵشاد جەعفەر” بەڕێوەبەری کۆمەڵگە قەڵغانەکەی وەرگرت.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page