
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

بۆ ئامادەکاری تاقیکردنەوەکان پۆلی ١١ و پۆلی ١٢
ئاگاداری ئەم قوتابییانە دەکەینەوە کە فۆرمیان پرکردبۆوە و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە ( ئەوانەی کە کۆنمرەیان ٩٥ و بەرەوسەرەوە بوو) بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە.
🔹شوێن: کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر (هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا)
🔹رێکەوت : ڕۆژی چوار شەممە، ٣٠-٧-٢٠٢٥ کاتژمێر ٩ ی بەیانی.
(٢٠ خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبن)
🔹بۆ پۆلی ١١ بابەتەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٠ دەبێتە بنەما بۆ خۆئامادەکردن.
🔹بۆ پۆلی ١٢ بابەتەکانی پۆلی ١٠ و پۆلی ١١ دەبێتە بنەما بۆ خۆئامادەکردن.
🔹هەر قوتابییەک ٥٠ پرسیار بە تێکەڵی لەسەر هەر (حەوت) بابەت بۆیان دێتەوە کە دەبێت وەڵامی بداتەوە لە ماوەی (٣) کاتژمێردا.
🔹پرسیارەکان بەشێوەی هەڵبژاردنە و وەڵامەکان دەخرێتە سەر پەڕەی وەڵام (سۆما). هاوپێچ نموونەی سۆما بەمەبەستی راهێنان کردن.
پێداویستییەکان.
١- کارتی نیشتیمانی ڕەسەن (اصلی) بەبێ ئەمە لەکاتی تاقیکردنەوە قوتابی مافی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوە نابێت. (ئەگەر کارتی نیشتمانی نەبوو ئەوا پاسەپۆرتی قوتابی اصلی داواکراوە)
٢- پێداویستی ( پێنوس و قەلەم رەساس و ڕەشکەرەوە... )
٣- حاسیبە ( بژمێر) لەلایەن کۆمەڵگەوە دابین دەکرێت.
٤- مۆبایل و هیچ لە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی زیرەک رێگە پێدراو نییە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
ناونیشانی کۆمەڵگە لەسەر نەخشە:
https://maps.app.goo.gl/jtsr7K2T9rgQm4mJ9...
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥

