
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

هەڵسەنگاندن و متمانەدان بەدامەزراوە پەروەردەییەکان لە قۆناغی باخچه تا دوانزەی ئامادەیی
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٨/١١/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی مامۆستا بورهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرەگشتیەکان ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە شارەکانی هەولێرو دهۆک سلێمانی و زاخۆو گەرمیان و دکتۆر ڕاندڵ سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک و دکتۆر هونەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆو بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئەمریکی نێودەوڵەتی و دکتۆر شیرین بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئەمریکی نێودەوڵەتی و خاتو وکریستین مامۆستای زانکۆی ئەمریکی دکتۆر عەبدوسەلام مەدەنی ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان . کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی ئەوستاندارانەی کەبۆردی متمانە بەخشین ئامادەی کردبوو بۆئەوەی بکرێتە بنەما بۆ هەڵسەنگاندن و متمانەدان بەدامەزراوە پەروەردەییەکان لە قۆناغی باخچه تا دوانزەی ئامادەیی .
پاشان ڕەشنوسێک بۆ دیاریکردنی ئەو کارامەییانەی کەدەبێت لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا ڕەنگدانەوەیان هەبێت بەپێی قۆناغەکانی خوێندن خرایەروو .
دوای خستنەڕووی ستانداردەکان و ئالوگۆڕکردنی ڕاوبۆچوونەکان سەبارەت بە ناوەرۆکی ستانداردەکان سەرنج و پیشنیارەکانی نوێنەرانی وەزارەت بە هەند وەرگیران بە مەبەستی گونجاندنیان لە گەڵ واقعی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
