top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

قەڵای هەولێر
بەمەبەستی ئاشنابوون بە مێژووی دێرینی نیشتمان، قوتابییانی پۆلی هەشتەمی بەشی دواناوەندی لە کۆمەڵگەکەمان گەشتێکی زانستییان بۆ قەڵای دێرینی هەولێر ئەنجامدا. لەم بەسەرکردنەوەیەدا قوتابییان لە نزیکەوە ئاسەوارە مێژووییەکانیان بینی و زانیاریی گرنگیان دەربارەی ناسنامەی شارەکە وەرگرت. ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵیان هەیە لە بەهێزکردنی ئاستی ڕۆشنبیری و خۆشەویستی قوتابی بۆ مێژوو و نەتەوەکەی.

bottom of page


