
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

سەرکردەکانی داهاتوو لە گفتووگۆی دیبەیت لە (Kurdistan Debate)
سەرکردەکانی داهاتوو لە گفتووگۆی دیبەیت (Kurdistan Debate)،
ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن هەڵسان بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی سەرنجڕاکێشی (دیبەیت) لە نێوان کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) و کۆمەڵگەی پەروەردەیی نیڕۆژ کە چەند بیر و رای جیوازی کۆکردەوە، سەکۆیەک بوو بۆ قوتابیان گفتوگۆی ژیرانە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیان هەبێت.
پێشبڕکێی دیبەیتەکە وەک دەرفەتێکی ئایدیاڵ بوو بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی قووڵببنەوە لە بابەتی ژیری دەستکرد و تکنەلۆژیا، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و خستنەڕووی دیدگاکانیان بە بەشداریکردن لەم جۆرە گوتارە بیرکردنەوەیانە وا لە قوتابیان دەکات بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و لێکۆڵینەوە و توانای قسەکردنیان لەبەردەم خەڵکدا باش بێت بتوانن لە داهاتوو وەک سەرکردە گفتۆ گۆ بکەن.
ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن و کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزایی نەمر) دیدگایەکی هاوبەشیان هەیە، ئەویش بەهێزکردنی تاک لەناو کۆمەلگە بە زانیاری و لێهاتوویی و متمانەی پێویست بۆ سەرکەوتن لە جیهانێکی هەمیشە پەرەسەندوودا. لە ڕێگەی ئەم پێشبڕکێی دیبەیتەوە، ئامانجمان پەروەردەکردنی کولتوورێکی هزری و داهێنان و تازەگەریە.
دان بەو توانا بێئەندازەدا دەنێین کە لەناو قوتابیەکاندایە. ئێمە هەوڵدەدەین بە دابینکردنی ئەو پلاتفۆرمانەی کە هانیان بدات بۆداهێنان و فێربوون و گەشەکردن. با پێکەوە بەردەوام بین لە ئیلهامبەخشین و بەهێزکردنی نەوەکانی داهاتوو بۆ ئەوەی ببنە بەشداربووی چالاک لە کۆمەڵگاکانیان و جیهاندا.
پیروزبایی لە قوتابییانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر دەکەین بە سەرکەوتنیان لە قۆناغی یەکەمی پێشبرکێی (Kurdistan debate)، هیوای سەرکەوتنیش بۆ قوتابییانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی نیڕۆژ دەخوازین.
