
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

پڕۆژەی ئەلیکترۆنی بۆ ژمارەیەک قوتابخانە ڕاگەیەنرا
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٨ی ٤ی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و "سەفین دزەیی" بەر پرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ''ئەحمەد ئیبڕاهیم ئەلزاهیری، باڵیۆزی ئیماراتی عەرەبی لە عێراق و "د. وەلید ئەل عەلي" ئەمینداری گشتی پرۆژە و ڕاوێژکارانی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە هەولێر و بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و "مامۆستا دلشاد جەعفەر" بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و مامۆستایانی پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی.
لە مەڕاسیمێکدا پڕۆژەی دیجیتاڵی (Digital school) لە هۆڵی کۆنفڕانسی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) ڕاگەیەنرا.
ئەم پڕۆژەیە گرینگی دەدات بە پەرەپێدانی زانست و پەروەردە لە چوارچێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی کە تیایدا (٦٣) قوتابخانە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشداریان تێدا کردبوو بە سەرکەوتویی، هاوکات کەل و پەل و پێداویستی ئەلیکتڕۆنی و دابین کردنی ژووری ئەلیکترۆنی بۆ دەستەبەر کراوە کە لە لایەن کونسوڵی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی و بەپاڵپشتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.