top of page

ڕەوشی خوێندن و پەروەردە لە ووڵاتی ئوردن

شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئوردن سەردانی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر)یان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ٥ی ٢٠٢٥ شاندێکی باڵای ئوردنی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان
“فوئاد ئەلمەجالی”، کونسوڵی گشتیی شانشینی هاشمیی ئوردن لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری و شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی “مامۆستا حەمدییە” بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن، سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمریان کرد لە لایەن بەڕێوەبەری کۆمەڵگە “دڵشاد جعفر محمود” و بەرپرسی کارگێری و بەڕێوەبەرانی باخچە و بنەڕەتی و دواناوەندی بەگەرمی پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا کفتوگۆ کرا لەسەر ڕەوشی خوێندن و پەروەردە لە ووڵاتی ئوردن.
پاشان لە هۆڵی کۆنفڕانسی کۆمەڵگە سیمینارێک پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێز “موهەنەد ئەلخەتیب” ڕاوێژکارو ووتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئوردن . لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و قوتابییانی دواناوەندی هەولێری سیستەمی ئینگلیزی و قوتابییانی دواناوەندی ڕۆزاک و ژمارەیەک لە مامۆستایان ئامادەبوون. باس لە چۆنییەتی وەرگرتنی قوتابییان و پێدانی زانیاری لە سەر زانکۆکان و ڕوونکردنەوەی شێوازی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی ووڵاتی ئوردن کرا.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page