top of page

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری کۆمەڵگە

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر وەک هەمیشە یەکەمە و لە لوتکەی شاری هەولێر و سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکانە لە کوردستان.
🔷 بۆ ساڵی خوێندن 2024 - 2025 لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان - هەڵسەنگاندنی دەرەکی بۆ یەکەم ساڵ و کارکردن لەسەر سەرجەم ستاندەردەکان توانرا نمرەی «97» | «ئاستی چوار» لە پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان - هەڵسەنگاندنی دەرەکی بەدەستبێنێت.
پیرۆزە ئەم دەستکەوتە، شانازی دەکەین بە سەرجەم ستاف لە سەرپەرشتیاری کۆمەڵگە و بەڕێوەبەران (باخچە و بنەڕەتی و دواناوەندی) و یاریدەدەران و فەرمانبەران و مامۆستایان و قوتابییان و دایک و باوکانی کۆمەڵگەکەمان، هەمووان بەشێکی گەورەن لەم دەستکەوتە پڕشانازیە.
🔹ئەم دەستکەوتە ئامانجمانە و هەمیشە ئامانجی ئێمە بەرزترینە. ئەمە زیاتر بەرپرسیارێتیمان دەخەنە سەرشان کە بەردەوام نوێترین و پێشکەوتووترین خزمەت لە بواری پەروەردە و فێرکردن پێشکەش بە قوتابییان و دایبابان بکەین.
دلشاد جعفر
بەڕێوەبەری کۆمەڵگە
٥-٨-٢٠٢٥

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page