top of page

دەستخۆشی بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنەی یاریزان “سەهەند شمس الدین کمال”

دەستخۆشی بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنەی یاریزان “سەهەند شمس الدین کمال”، ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ وەرزشی کوردستان و عێراق.
سەهەند شمس الدین کمال، قوتابی پۆلی هەشتەم لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و یاریزانی تایکواندۆ، دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ کوردستان و عێراق تۆمار کرد. ناوبراو لە پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی جیهانی فجیرە (Al-Fujairah International World 13 Taekwondo Champions) کە لە وڵاتی ئیمارات و بە بەشداری ٧٦ وڵاتی جیهان و ٢٠ وڵاتی عەرەبی بەڕێوەچوو، توانی لە کێشی ٦٥ کیلۆگرام لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
شایەنی باسە ئەمە یەکەمین جارە یاریزانێکی کوردستانی و عێراقی بتوانێت لە مێژووی ئەم پاڵەوانییەتییەدا مەدالیا بەدەست بهێنێت.
هاوکات لە ڕێککەوتی ٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ تاکو ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٦ پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی (Arab Cup Championship) بەڕێوە دەچێت.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Whatsapp
  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page