
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی بەشداربووی خولی (ABA) دابەشکرا
ڕۆژی سێشەممە سێشەممە ٢٩-٤-٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا ''لوقمان سەعید سدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر,و مامۆستا دلشاد جەعفەر بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر . و بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) پێنجەمین خولی (ABA) تایبەت بە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت کۆتاییهات.
شایەنی باسە خولەکە لە ڕێکەوتی. ٢ی ٢ی ٢٠٢٥ دەستی پێکرد تاکو ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٥ بەردەوام بوو .
کە ڕێکخراوی میدیای پزیشکی (MMO) بە هەماهەنگی ڕێکخراوی نیهان، خولەکەیان بەڕێوەدەبرد. خولەکە لە ژێر ناونیشانی (پڕۆگرامی شیکردنەوەی ڕەفتاری پەیڕەوکراو (ABA) بۆ گەشەپێدانی کارامەیی ئەکادیمی).لە لايەن دکتۆرە ( ئارەزو تەڵعەت ).دەوترایەوە
کە بە شێوازی گرووپ بۆ مامۆستایانی پەروردەی تایبەت لەو پەروەردانەی هەن بەڕێوەچوو, هاوکات خولەکە هەفتانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو,
شایەنی ئاماژەپێکردنە هەر پێنج خولەکە لە کەشێکی شیاوو شایستەدا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بەڕێوە چوو. وە کۆی مامۆستایانی سوودمەند لە خولەکە (١٠١) مامۆستای پەروەردەی تایبەت بوو. لە کۆتایی هەر خولێکی بڕوانامەی بەسەر مامۆستایانی بەشدار بوو دابەش دەکرا .