top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

باشترین قوتابییانی پۆل
قوتابییەکی لێهاتوو کەسێکە کە جگە لە خاوێنی و ڕەوشتی بەرز، بە چالاکیی و زیرەکییەوە لە پۆلدا بەشدارە و دەبێتە نموونەیەک بۆ هەمووان. ئەم قوتابییە بە کۆشش و پەرۆشییەوە پێشەنگی گۆڕانکاری و سەرکەوتنە لەناو کۆمەڵگەی خوێندندا.
ئەمرۆ پێنجشەممە، ڕێککەوتی ٢٧ـی ١١ـی ٢٠٢٥، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، هەڵبژاردنی باشترین قوتابییانی پۆلی هەفتە (3B) ڕاگەیەندرا. پۆلی براوە بەهۆی پابەندبوونیان بە خاوێنی، زیرەکی و هەڵسوکەوتی جوان، ڕێز و سوپاسیان پێ بەخشرا لەلایەن مامۆستایانەوە. لەهەمان کاتدا، باشترین ڕابەری پۆل هەڵبژێردرا و هەروەها باشترین قوتابییانی پۆلیش خەڵات کران.

bottom of page















