top of page

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بووە سەکۆی ھونەری وشە و بەیت
ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بووە سەکۆی ھونەری وشە و بەیت، بە میوانداریکردنی پێشبڕکێی گەورەی ساڵانەی (شیعر و چیرۆک و پەخشان) کە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورەبەری ھەولێر بۆ قوتابخانەکانی سنورەکەی ڕێکیخستبوو. قوتابییانی کۆمەڵگەکە بە گەرمی بەشدار بوون، دڵی خۆیان بە وشە و مانا ڕازاندەوە و بە نووسینە قووڵ و ڕەسەنەکانیان سەرنجی بەشداربووانییان بۆ خۆیان ڕاکێشا. ئەم چالاکییە ئەدەبییە، جگە لە پێشبڕکێ، ئاھەنگێکی ڕاستەقینەی بەھرە و زمانی کوردی بوو، کە ڕێگای داھێنانی زیاتر بۆ ڕۆڵەکانمان خۆش دەکات بۆ نووسین و خوێندنەوە.

bottom of page























