
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

ئۆلۆمپیادی نێو دەوڵەتی عەرەبی بۆ زانستی کیمیا
ڕۆژی هەینی،٢٧-١٢-٢٠٢٤، تاقیکردنەوەیەک بۆ قوتابییانی بەشدار بوو لە ئۆلۆمپیادی نێو دەوڵەتی عەرەبی بۆ زانستی کیمیا لە هۆڵی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی مامۆستا "لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, وەک نوێنەری بەڕێز, وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, خاتوو ''رغداء الدجیلی'' نەقیبی کیمیا گەرانی عێراق و ''د. سعد احمد ذیاب'' بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری پەروەردەی عێراق و دەستەی چاودێری بەهەرمەندەکان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی زانستی ئۆلۆمپی و سەرۆک بەشی سەندیکای هەریەک لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا، دوای ماوەی (٥٦) ساڵ دابڕان، هەڵسەنگاندنی کیمیا بۆ ژمارەیەک قوتابی بۆ ئۆلۆمپیادی عەرەبی نێودەوڵەتی بۆ زانستی کیمیا و لەسەر ئاستی عێراقی فیدرال و کە هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوو بەڕێوەچوو, شایەنی باسە، قوتابییان لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، نەینەوا، کەرکوک، بەشدار بوون، دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکە لەنێو پارێزگاکانی بەشدار بوو, قوتابییەک لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی توانی بەرزترین نمرە بەدەست بێتێت و بە پلەی یەکەم سەربکەوێت, کە بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
براوەی ئۆڵۆمپیاد قۆناغی یەکەم:
شێوە مهدی محمد - کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران