top of page

ڕاگەیەندراوێک لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمرەوە

بەمەبەستی درێژەپێدان بە کاروانی زانستی و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی ٤ـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری کۆمەڵگە و ستافێکی مامۆستایان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بۆ ڕێکخستنی کۆتا ئامادەکارییەکانی خوێندنی ئۆنڵاین ئەنجامدا. ئەم هەنگاوە کە بەرهەمی شەونخونی و هەوڵی بێوچانی دەستەی کارگێڕییە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری کۆمەڵگە، بووە مایەی ئەوەی یەکەمین وانەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لەلایەن مامۆستا بەتواناکانمانەوە پێشکەش بکرێن. ئێستا تەواوی خشتە و گروپەکانی خوێندن ئامادەن، بۆیە داوا لە قوتابییانی ئازیز دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە هەر گۆڕانکاری و نوێکارییەک، بەردەوام چاویان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن و گروپەکانی واتسئەپ بێت.
بەو ئومێدەی هەمیشە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو بنێین. کەمتر ببینە

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Whatsapp
  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page