
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

سیمینارێک لەسەر هۆشیاری ژینگە لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٥
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیارانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی کۆمەڵگە و مامۆستا دڵشاد جەعفەر بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر مامۆستا دڵسۆز عەوڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی بارزانی نەمر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانە،
ئاسۆ شکاک سەرۆکی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە سیمینارێکی پێشکەش کرد
لەسیمینارەکەدا ئاسۆ شکاش ووتی :
ژینگە ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاریان تێدەکەین و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆی ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگییە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگییەک لەنێوانیان ڕوودەدات ئەویش بریتییە لە پیس بوونی ژینگە،
هەروەها باسی لە پیس بوونی ژینگە کرد کە مرۆڤ خۆی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت و هۆکارە بۆ پیس بوونی ژینگە لەوانە پیس بوونی ئاو ، پیس بوونی هەوا و پیس بوونی خاک و پیس بوون بەهۆی جەنجاڵی. شایەنی باسە قوتابیانی بەشداربووی سیمینارەکە سودی زۆریان لەو بابەتە هۆشیاریە وەرگرت کە تایبەت بوو بەژینگە.