
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

قوتابییەکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ئاستێکی بێ وێنە نیشانی جیهان دەدات
لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی جیهانی کە لە ووڵاتی ئیماڕات بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 94 هەڵبژاردەی جیهان لە نێوان 900 یاریزان قوتابی “سەهەند شەمسەدین” لە کێشی 65 کیلۆ لە کۆمەڵەی نەوجەوانان کە قوتابی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر)ە لە پۆلی حەوت.
کە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری کردووە لە پاڵەوانێتییەکی جیهانی تایبەت بە تایکواندۆ ئاستێکی نایابی نیشاندا. شایەنی باسە سەهەند شەمسەدین پاش بردنەوەی دوو یاری ئێستا لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەمە لە کێشی خۆی. سەبارەت بەو ئاستە بەرزەی سەهەند شەمسەدین سەرۆکی یەکێتی فیدراسیۆنی جیهانی تایکواندۆ لەکۆمێنتێکدا دەنوسێت “باوەڕ ناکەم کە سەهەند لە عێراق ڕاهێنان دەکات، چونکە ئاستی زۆر بەرزە”.
بەشێک لە مامۆستایانی کۆمەڵگە بە پۆرشییەوە ڕاستەوخۆ سەیری یارییکەیان دەکرد.
ئێمەش لێرەوە هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابی سەهەند شەمسەدین دەخوازین بەهیواین ئاستی نایاب پێشکەش بکات لە پاڵەوانێتییەکە.