
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

فیستیڤاڵی ساڵانە بۆ ژمارەیەک باخچەی منداڵان بەڕێوەچوو
لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر فیستیڤاڵی ساڵانە بۆ ژمارەیەک باخچەی منداڵان بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٢٥ ی ٥ ی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی بەڕێز “دکتۆر ئالان حمەسەعید” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و “دکتۆر سەیوان عەلی” بریکاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا “بورهان عەبدولڵا” ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا “لوقمان سەعید” بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا “فەهمی سڵێوە” بەرێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و مامۆستا “دلشاد جەعفەر” بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر و میوانان و مامۆستایان و کەسو کاری قوتابییان , بۆ یەکەمین جار هۆبەی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی دەوروبەر فیستیڤاڵی ساڵانەی چالاکی بەشیوەی دەنگ و ڕەنگ لەهۆڵی کۆنفڕانسی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بۆ ژمارەیەک باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومی ئەنجامدا.
شایەنی باسە, فیستیڤاڵەکە بە بەشداری (١٩) باخچەی منداڵان بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەیە باخچەی منداڵانی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر) بەبەرهەمێک بەشدارییان کرد لە فیستیڤاڵەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بووە جێگای دەست خۆشی ئامادەبووان . دواتریش هەریەک لە باخچەکان بە چالاکییەکی وێنەیی بەشیوەی دەنگ و ڕەنگ و تۆمارکراو کە بە هاوکاری و هەماهەنگی کەناڵی تەلەفزیۆنی پەلێستانک ئامادەکرابوو نمایشکران, دواتر خەڵات بەسەر باخچەکانی بەشداربوو لە لایەن وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میوانان دابەشکرا. فیستیڤاڵەکەش بووە جێگای خۆشحاڵی منداڵانی باخچەکان.